لە رۆژئاوای کوردستان ١١٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا رایدەگەیەنێت" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نەخۆشێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و ١١٢ توشبووی نوێش دەستنیشانکراوە". 
 
د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٢ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون". 

ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١٤ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، توشبووىەکی ڤایرۆسەکەش گیانی لەدەستداوە". 
 
ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دوو هەزارو ١٥٨ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٧٤ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٥٣٠ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

PM:02:56:08/10/2020