خۆپیشاندانێكی جەماوەریی لەسلێمانی بەڕێوەچوو

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی منداڵان‌و ژنان‌و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ‌ گروپی ژیان  خۆپیشاندان‌و رێپێوانێكیان لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی سازدا.

كاتژمێر 5ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە  به‌دروشمی (بێده‌نگ بون له‌تاوانی کوشتن‌و ئه‌تککردنی دونیا مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌!) لەلایەن گروپی ژیان‌و رێكخراوەكانی داكۆكیكاری مافی منداڵان‌و ژنان، خۆپیشاندانێك لە بەردەم باخی گشتی رێكخرا.

خۆپیشاندەران بە رێپێوان بەرەو شەقامی مەولەوی سلێمانی بەڕێكەوتن‌و بە دروشمەكانیان توندوتیژییەكانی دژی ژنانیان ئیدانە كرد.
خۆپیشاندانەكە پاش كوشتنی ژنێكی تەمەن 15 ساڵ دێت كە بەدەستی هاوسەرە تەمەن 54 ساڵەكەی كوژرا.

دونیا ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن 15 ساڵانه‌یه‌ بوو که‌ رۆژی 24/5/2014 لاشه‌که‌ی له‌که‌ڵه‌کچی دۆزرایه‌وه‌و پۆلیس مێرده‌که‌ی به‌تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی کوشتنه‌که‌ داده‌نێت، تائێستاش ده‌ستگیر نه‌کراوه‌.



PM:05:48:02/06/2014