تەندروستی دهۆک ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا ١٣٥ تووشبووی کۆرۆنا لە ڕەوشێکی خراپدان و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە".
د. موئه‌یه‌د ئه‌غالی، سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند" له‌ئێستادا ١٣٥ توشبووی كۆرۆنا له ره‌وشێكی خراپدان و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره، ٧٢ تووشبوویان تەندروستیان مەترسیدارە و ٢٩ كه‌سیشیان ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان بۆ به‌كارهێندراوه".
راشیگەیاند" باری تەندروستی ئەو ٢٩ تووشبووەی کە لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکردان مەترسیدارە و زیان بە سییەکانی ھەندێکیان گەیشتووە و ئەمە دەبێتە ھۆی گیان لە دەستدانیان، چونکە ھەندێک نەخۆش سەردانی دامەزراوە تەندروستیەکان ناکەن تا ئۆکسجینیان دەبێت ٥٠ و کەمتریش دەبێت ئێنجا دێنە نەخۆشخانە".
سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك باسی له‌وه‌شكردووە: ره‌وشی پارێزگای دهۆك له‌رووی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه باش نیه، چونكه به‌رده‌وام حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌و ڤایرۆسه روو له‌زیادبوونه، هاوکات رۆژانە حاڵەتی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە شارەکە تۆماردەکرێن، ھەر لە سەرەتاوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ نەخۆش بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، به‌وه‌ش ده‌بێت زیاتر هاوڵاتیان خۆپارێزی بكه‌ن.
بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ١٤ هەزارو ٦٠٨ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٣٠٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پاترێزگاکە تۆمارکراوە، شەش هەزارو ١٢٣ کەسیش چاکبوونەتەوە، هەشت هەزارو ١٨٠ هاوڵاتیش دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدان.