تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاکبوونەوە لە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا زیاترە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٣٤٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٥٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٢٣٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە چوار هەزار و ١٢٤ كەس و لەوانە نۆ هەزارو ٧٩٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٣٣٢ هەزارو ٣٣٠ كەسیان چاكبونەتەوە، ٥٨٠ هەزارو ٤ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٥٣٠ توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

PM:05:30:10/10/2020