دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکران

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهیشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی ساختەیان پێبو و ویستویانە لەناو بازار ساغی بكەنەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند" دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس لەبارەی دوو تۆمەتبارەوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتباران، توانرا دوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن كە بری 4 هەزار و 600 دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێبوە و ویستویانە ساغی بكەنەوە". 

راشیگەیاند" لە ئێستادا تۆمەتباران (ش، م، م) و (س، م، أ) دانیشتوی قەزای دوز بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە". 



PM:08:01:11/10/2020