عێراق.. ماوەی هەفتەیەكە ژمارەی چاكبوونەوە لەتووشبون بەكۆرۆنا زیاترە

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردووی دوو هەزار و ٢٠٦ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ ھەزار و ٨٢٧ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٢٠٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٨٢٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٠٢ هەزار و ٣٣٠ كەس و لەوانە نۆ هەزارو ٨٥٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٣٣٦ هەزارو ١٥٧ كەسیان چاكبونەتەوە، ٥٦ هەزارو ٣٢١ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٥٢٨ توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.
 


PM:08:33:11/10/2020