تەندروستی گەرمیان هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

تەندروستی گەرمیان هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و داوادەکات بەبی دەمامک نەچنە سەرکار و تێکەڵاوی قەرەباڵغی نەبن.

 

د. سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کۆرۆنا لە هەمو شارەکان لە هەڵکشاندایە، سێ پزیشک و دو کارمەندمان بە کۆرۆنا و لەکاتی خزمەتدا وەفاتیان کردوە، زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتی گەرمیانی بە کۆرۆنا کۆچی دواییان کردوە".

 

ناوبراو هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و ده‌ڵێت" بە بێ دەمامک مەچۆ سەر کار و مەچۆ دەرەوە، تێکەڵاوی قەرەباڵغی مەبن. دووربکەونەوە لە پرسەو لەسەر قەبرانیش دوور بوەستن، لەبازاڕ و شوێنە گشتیەکان ناکرێت، لە مزگەوتەکانیش خۆپارێزی ناکرێت، کۆرۆنا پەتایەکی مەترسیدارە، جیاوازی تەمەن و لەشساغی ناکات". 

 

 

 

 



PM:01:33:12/10/2020