لە سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە تهرمی پێشنووێژی مزگەوتی خانەقای مەحوی کە یەکەم کەسبوو بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا گواسترایەوە بۆ گردی سەیوان و لەوێ نێژرایەوە.
بە ئامادەبوونی کەسوکار و کەسەنزیکەکانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ ی تشرینی یەکەم تەرمی مامۆستا مهلا رهشید كه پێشنویژی مزگهوتی خانهقای مهحوی بوو له سلێمانی، لە گۆڕەکەی کە لە گۆڕستانی تایبەت بە کۆرۆنا دەرهێنرایەوەو گواسترایەوە بۆ گردی سەیوان و سەرلەنوێ لەوێ بە خاک سپێردرایەوە.
ڕۆژی ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ مامۆستا مەلا رەشید بە کۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، پاش حەوت مانگ، ئەمڕۆ تهرمهكهی دهرهێنرایهوه و گواسترایهوه بۆ گردی سهیوان و له نزیك گۆڕی باوكی بهخاك سپێردرایهوه.
ماڵپەڕی پەیام چەند وێنەیەکی ئەو مەراسیمەی بڵاوکردۆتەوە.