دیداری ئۆجەلان ڕەتکرایەوە

دەسەڵاتدارانی توركیا داواکاری پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بۆ ئەوەی چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت ڕەتکردەوە. 

ئەمڕۆ ڕێزان سارجا، ڕازیە تورگوت و ئیبراهیم بیلمەز، پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بۆ ئەوەی سبەینێ چوارشەممە لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن بکەن سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

داواکاری گشتی بەپێی بڕیاری قەدەغەی چاوپێکەوتن تا ٦ مانگی دیکە، کە لەبارەی ڕێبەری گەلی کوردەوە دەرکراوە، ڕێگە بە چاوپێکەوتنی نادرێت.

عەبدوڵا ئۆجەلان لەساڵی 1998، لەژێر فشاری حكومەتی سوریادا ئەو وڵاتەی جێهێشت‌و دواتر لە شوباتی 1999 لە وڵاتی كینیا لەلایەن دەزگای سیخوری توركیاوە رفێنرا‌و. دادگای توركیا ساڵی 2002 حوكمی لەسێدارەدانی بۆ ئۆجەلان دەركرد، بەڵام دواتر حوكمە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.


PM:10:57:13/10/2020