كێ‌ حوكمی عێراق دەكات
هاوپەیمانی شیعە سەرۆك وەزیران دیاریدەكات

‌هاوپەیمانی شیعە
ئەمرۆ هاوپەیمانی شیعە كە گەوەرەترین هاوپەیمانی عێراق‌و لەدوو خولی پێشوودا نوری مالكیان دەستنیشان كرد بۆ سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ جارێكی تر كۆدەبێتەوە بۆدەستنیشانكردنی كە سایەتییەك.
ئەمرۆ 3ی حوزەیران هاوپەیمانی نیشتمانی دووەم كۆبوونەوەی خۆی پاش هەڵبژاردنی 30 نیسان سازدەكات، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك پرسی گرنگ لەپێش هەمووشیانەوە دەستنیشانكردنی كەسێك وەك نوێنەری هاوپەیمانێتییەكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق. 
پەرلەمانتار عەزیز عگیلی لەفراكسیۆنی مواتن بەماڵەپەری (وان نیوز) ی راگەیاند " ئەمرۆ هاوپەیمانی گفتوگۆی چەندین بابەتی گرنگ دەكات، لەوانە دیاریكردنی كەسانی هاوپەیمانێتیەكە بۆ پۆستە سەرۆكایەتییەكانی عێراق( پەرلەمان، سەرۆك وەزیران، سەرۆكایەتی عێراق )".
ناوبراو لەدرێژەی قسەكانیدا وتی " گفتوگۆش لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانی‌و بابەتی دانانی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەهاوپەیەمانی نیشتمانی دەكرێت، ئەگەر هاوپەیمانی نەگیشتە رێككەوتن لەسەر كەسێك، ئەوا پاڵێوراوی تر دەستنیشان دەكرێن‌و دەخرێنە دەنگدانەوە". 
عگیلی وتی" ئەگەر گەورەترین فراكسیۆن كە دەوڵەتی یاسایە سوربێت لەسەر دانانەوەی مالكی ئەوا مواتن‌و سەدر لەهاوپەیمانێتیدا دەمێننەوە، بەڵام هەنگاو دەنێن لەدەرەوەی هاوپەیمانی".
دوێنێ‌ هاوپەیمانی شیعە كە بەنیشتمانی ناسراوە لەكۆبوونەوەی خۆیدا شكستی هێنا لەدیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران. هەرچی فراكسیۆنی مواتن‌و سەدرە دژی خولی سێهەمن بۆ مالكی، بەڵام رێكخراوی بەدر‌و تەیار ئیسلاح‌و حیزبی فەزیل پشتگیری مالكی دەكەن. 




PM:01:12:03/06/2014