هەواڵی ١١:٣٠ ی ئەمشەوی قادری حاجی عەلی یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆران

سەرچاوەیەکی ئاگاداری پزیشکی لە نەخۆشخانەی فاروقەوە بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند کاتژمێر ١١:٣٠ ئەمشەو پزیشکی سەرپەرشتیاری قادری حاجی عەلی پشکنینی بۆ دۆخی تەندروستی کردووەو لە رۆژانی پێشوو باشتربووە.

 

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەی لێدوانەکەیدا رایگەیاند " رێژەی ئۆکسجینی ناوبراو لە مڕۆدا ( واتە پێنج شەممە ) بۆ زیاتر لە ٩٤% بەرزبۆتەوە، هاوکات گورچیلەکانی کاری ئاسایی خۆیان کردووە".

 

لەبارەی دۆخی تەندروستی قادری حاجی عەلیەوە بە بەراورد رۆژانی رابردوو، سەرچاوە پزیشکیەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دۆخی تەندروستی لە رۆژانی پێشوو باشترە.

 

قادری حاجی عەلی پێشمەرگەی کۆن و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان دوو هەفتە زیاترە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەوپەتاکەی قورس گرتووەو لە نەخۆشخانەی فاروق لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

 



AM:12:51:16/10/2020