نرخی دۆلار بەرزە و لیرە و تمەن نرخیان نزمە

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٨ ی تشرینی یەکەم لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو نرخی دۆلار هاوشێوەی دوێنێ بەیانی بەرزە، هەرچی لیرە و تمەنە بەردەوامن لە تۆمار کردنی نرخی نزم.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٦ هەزار و ٤٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٠ هەزار و ٨٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ٦٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٢٠٠ دینار.



AM:10:02:18/10/2020