لە ٢٤ كاتژمێردا ٢٥٢ كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە

تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٥٢ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و ٨٩٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٢٥٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٥٣٠ هه‌زار و ٣٨٠ کەه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٤٢٧ هه‌زار و ٤٠٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٣٠ هه‌زار و ٣٧٥ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە".

PM:06:56:18/10/2020