بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم زانیاری لەسەر بوومەلەرزەکانی ئەمشەوی ناوچەی گەرمیان بڵاودەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لەبارەی بوومەلەرزەکانی ئەمشەوی گەرمیانەوە دەڵێت"ئه‌م شه‌و كاتژمێر ٢٣:٨ به‌كاتی هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٤ پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر و، به قوڵایی ٩ كم وه له دووری ٢٦ کم له كه‌لار و ٣٢ كم له كفری ڕوویدا."
کەشناسی راشیگەیاندووە" دوا به‌دوای بوومەلەرزەکەی یەکەم ٣ بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه ڕوویاندا له هه‌مان شوێن به گوڕی ٢،٩ و ٢.٥ و ٢،٧ پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر و، به قولایی ٨ كم له كاته‌كانی ٨:٣٠ و ٨:٣٥ و ٤٣:٨ به كاتی هه‌ولێر".
هەروەها کاتژمێر ٩:٥ بە کاتی هەولێر بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٣،٤ لە بە پێوەری ڕێختەر وە بە قولایی ٨ کم و، لە دووری ٣٠ کم لە کفری و ٢٣ کم لە کەلار ڕوویدا.
بوومەلەرزەکانی گەرمیان هیچ گیانێکی مادی و گیانی بەداوە نەبووە.