شاعیر و نوسەر جەمال رەشید حەوێزی کۆچی دوایی کرد

جەمال رەشید حەوێزی، مامۆستاو نوسەر و شاعیری ناسراوی باشووری کوردستان بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە جەمال رەشید حەوێزی، لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا بەنەخۆشی کۆچی دواییکرد.

 
ناوبراو لە پەنجاکانی سەدەی رابردو لە رۆژنامەی (ژین) دەستی بە بەبڵاوکردنەوەی نوسینەکانی کردووەو، لەو کاتەوە بەردەوام بووە شیعرو وتاری لە گۆڤارو رۆژنامەکان بڵاوکردوەتەوە.

 
لەپرۆسەی پەروەردە لە ناوچەکانی رانیەو بیتوێن، مامۆستا جەمال یەکێکە لەو مامۆستا دێرینانەی لەو بوارەدا پێشەنگ بوە، سەدان پیاو و ژن  لە چینە جیاوازەکان لەم دەڤەرە خۆیان بە قوتابی مامۆستا جەمال رەشید دەزانن مامۆستا خاوەنی ھەزاران وێنەیە.

 
مامۆستا جەمال لە بنەماڵەیەکی دیاری کۆیە و برای مامۆستا کەمال رەشید پیاوێکی سیاسی و رۆشنیری ناسرا بوو، سەرەتای کارکردنی لەحیزبی ھیواوە دەستی پێکردو، لە شاڵاوی حەرەس قەومییەکان لە ١٩٦٣ شەھید کراوە.

 


AM:11:15:20/10/2020