هاوپەیمانی شیعەش مالكیان ناوێت

دوو رۆژە هاوپەیمانی نیشتمانی ( گەورەترین هاوپەیمانی شیعە) كۆدەبنەوە بۆ دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرك وەزیران نەگەیشتنە ئەنجام‌و ئەمرۆش مالكیان رەتكردەوە.
ئیبراهیم بەحرالعلوم دوای كۆبوونەوەی هاوپەیەمانی نیشتمانی بەیانێكی لەماڵی ئەحمەد چەلەبی خوێندەوە تیایدا هاوپەیمانی سەرسوڕامانی خۆیان پێشاندا لەسەر پێشنیاركردنی نوری مالكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بەبێ‌ پێكهاتەكانی تری هاوپەیمانی‌و پێش تەواكردنی میكانیزمەكان‌و تەواكردنی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی هاونیشتمانی. 
بەحر ئەلعلوم داوای كرد دەوڵەتی یاسا پاڵێوراوەكەیان بكشێننەوە‌و " پێویستە ئەو پاڵیوراوەی دیاریدەكرێت لەلایەن سەرجەم هاوپەیمانیەوە بێت‌و ئەوان پێ لەسەر ئەوە دادەگرن كە هەموو هێزە عێراقییەكان بەجیاوازی تێروانینانەوە بەشداری بكەن‌و دوور لەپەراوێزخستن".
علوم وتی " هاوپەیمانی نیشتمانی زۆرینەی سیاسی رەتدەكاتەوە". 
ئەمە دووەم رۆژە هاوپەیمانی كۆدەبنەوە بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام بەهۆی سوربوونی دەوڵەتی یاساوە لەسەر پێشنیاریكردنی نوری مالكی بۆ ئەو پۆستە ناگەنە هیچ ئەنجامێك. 
 


 



PM:06:46:03/06/2014