بەرپرسێکی یەکێتی لە قەزای مەخمور رایگەیاند" پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠ ی تشرینی ەیەکەم، له ناحیه‌ی قه‌راتی سه‌ر به قه‌زای مه‌خمور بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه‌و سێ کوڕ‌و باوکێک کوژران".
لە لێدوانیکی رۆژنامەوانی بۆ ماڵپەڕی " سپی " ره‌شاد گەڵالی بەرپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند " پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20-10-2020، له ناحیه‌ی قه‌راتی سه‌ر به قه‌زای مه‌خمور بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه كه چوار كوڕ و باوكێكی تێدا بووه".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتیشی " لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ سێ له كوڕەكان و باوكیان شه‌هیدبوون".
رەشاد گەڵاڵی وتیشی "یه‌كێك له كوڕه‌كان تا ئێستا دیارنییه و پێده‌چێت له سه‌یاره‌كه په‌ڕیبێت".