هەپەگە: کوژرانی غازی ئالیخان پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" هیچ پەیوەندییەکیان بە کوژرانی غازی ساڵح ئالیخان بەڕیوبەری دەروازەی سەرزێرێ وە نییە".

 

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر کوژرانی غازی سالح ئالیخان، بەڕێوبەری دەروازەی سنوری سەرزێڕێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" غازی سالح ئالیخان بەڕێوبەری ئاسایشی دەروازەی گومرگی سەرزێڕێ باشوری کوردستان لە گوندی گەلیت-ی سەر بە شارەدێی کانی ماسی لە پارێزگای دهۆک، ٨ی ئەم مانگە لە ئەنجامی هێرشێکدا گیانی لەدەستدا".

 

ڕاشیگەیاندووە" لە ڕاگەیەندراوی ئاسایشی هەرێمی باشوری کوردستان و هەواڵی هەندێک دەزگای میدیاییدا، بزوتنەوەی ئێمە لەو هێرشە ڕەشەدا تۆمەتبارکرا، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی هێزەکانی ئێمە بەو هێرشەوە نییە، بۆیە ئەو ڕاگەیەندراو و هەواڵانەی دراون درۆن و دوورن لە ڕاستی". 

 

ئێوارەی ٨ی ئه‌م مانگه‌ تەقە لە بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سنوریی "سەرزێڕێ" لە سنوری قەزای ئامێدی کرا و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.



PM:04:14:20/10/2020