سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت" به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و بانكیی گرنگ سه‌باره‌ت بە قاچاخ بردنە دەرەوەی دەیان ملیار دۆلاری پارەی هەرێم و عێراق بۆ دەرەوەی وڵات لە بەردەستدایە".
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و بانكیی گرنگ سه‌باره‌ت به دزه‌پێكردنی پاره‌ی عیراق له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه هه‌یه، بڕی ئه‌و پارانه ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار، به‌شێكیشیان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له پەرلەمانی عیراق دەشڵێت" ده‌سه‌ڵاتداران رێوشوێنی توند دژی گه‌نده‌ڵكاران بگرنه‌به‌ر و رێگه له‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی زیاتری پاره بگیردرێت له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه".
وتیشی" بارودۆخی دارایی پێویستی به بڕیاری قورسه بۆ بنیادنانه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئابوریی وڵات، ئه‌و چاكسازیانه هیچ به‌هایه‌كیان نابێت ئه‌گه‌ر رێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی نه‌بێت".
یوسف محه‌مه‌د داوشدەکات، له قۆناغی داهاتوودا گرنگیه‌كی گه‌وره به مه‌له‌فی دزه‌پێكردنی پاره‌ی عیراق بۆ ده‌ره‌وه له ٢٠٠٣وه بدرێت و چینه سیاسیه‌كه به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر قه‌یرانی ئابوری هه‌ڵگرن و هاوكاربن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه.