سەنتەری میترۆ: زەبروزەنگ و تۆقاندن بوەستێنن

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی كردن له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان رایدەگەیەنێت" زەبروزەنگ و تۆقاندن ناكۆكن لەكەڵ دیموكراسیەت و مافی مرۆڤ كە حكومەتی هەرێم بانگەشەی بۆ دەكات و داوا دەكات بە روونی هۆكاری دەسگیكردنی (گوهدار زێباری و شڤان سەعید) ئاشكرا بكرێت". 

 

رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە مامەڵەكردنیان لەگەڵ چالاكوان و رۆژنامەنوسان هێزە ئەمنییەكان شێوازی تۆقاندن و زەبروزەنگ بەكار دەهێنن مافی مرۆڤ و پێشێل دەكەن ووتی " شێوازی هەڵكوتانە سەر ماڵی چالاكوان شڤان سەعید تەواو ناكۆكە لە گەڵ مافی مرۆڤ و خێزانەكەیان تۆقاندووە  "پرسیاریكرد" دەسگیركردنی كەسێكی سڤیلی بێ چەك لەگەڵ ئەو نمایشی هەڵكوتانە سەر ماڵ و تۆقاندنی خێزانی و مناڵی مامۆستا شڤانی پێویست بوو؟". 

 

وتیشی" زەبروزەنگ و تۆقاندن ناكۆكن لەگەڵ دیموكراسیەت و مافی مرۆڤ كە حكومەتی هەرێم بانگەشەی بۆ دەكات و داوا دەكات بە روونی هۆكاری دەسگیكردنی گوهدار زێباری و شڤان سەعید ئاشكرا بكرێت". 

 

رەحمان غەریب لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كردووە، کە داوا بكەن لێكۆلینەوە بكرێت لە شێوازی هەڵكوتانە سەر ماڵی كەسانی سڤیل لە شاری دهۆك وتی" یاساكانی هەرێم و یاساكانی عێراق و جارنامەی مافی مرۆڤ رێوشوێنی داناوە بۆ دەستبەسەركردن و چونە سەر تۆمەتباران ئەمەی كە هەیە پێچەوانەی هەموو ئەمانەیە". 

 

جەختیكردەوە، خەڵك راپەرینیان نەكردوە تا بەم شێوەی كەرامەتی خۆیان و ماڵ و مناڵیان بشكێنرێت و داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكەن گریانی كچەكەی شڤان بیانجوڵێنی و داوای لێكۆلێنەوە بكەن"

 

دەشڵێت" خەڵك بۆ ئەوە دەنگی پێنەداون دەسگیركراوان  بشارێنەوەو كەس نەتوانی بییانبینێ وەك رۆژنامەنوس شێروان شیروانی". 



PM:02:15:22/10/2020