نێچیرڤان: مووچەخۆرێكی زۆر هەیەو 850 ملیار دینار دەدەین بە مووچە (نوێكراوەتەوە)

نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا لەپەرلەمان وتی " مووچەخۆرێكی زۆر هەیەو 850 ملیار دینار دەدەین بە مووچە".
لەمیانەی قسەكانیدا نێچیرڤان بارزانی ووتی "بەغداد دەیەوێت كۆنتڕۆڵی هەموو شتێك بكات بە نەوتی هەرێمیشەوە".
وەفدەكەی سەرۆكایەتی حكومەت‌و سەرۆكایەتی هەرێم پێكدێت لە نێچیرڤان بارزانی‌و دكتۆر فوئاد حسێن‌و ئاشتی هەورامی‌و عەلی سندی‌و قوباد تاڵەبانی‌و رەشید تاهیرو سەفین دزەیی‌و سەعد خالید.
 ئەم وەفدە گەورەیە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و لیژنەی دارایی‌و لیژنەی سامانە سر‌وشتیەكان لەكۆبوونەوەدان لەسەر پرسی نەوت‌و قەیرانی دارایی، گوێبیستی نێچیرڤان بارزانی دەبن‌و پەرلەمانتارانیش پرسیارەكانیان ئاراستەی وەفدە حكومیەكە دەكەن.



AM:11:22:04/06/2014