کاتی بەکارهێنانی ڤاکسینە ئەمەریکیەکە دژی کۆرۆنا راگەیەندرا

بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی ئەمەریکی بۆ نەخۆشیەکان هەناسەو گەدە، رایگەیاند" دەستکردن بە ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوەیەکی چالاک و دوور لەکاریگەری خراپ لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، یان سەرەتای کانونی یەکەمی داهاتوو دەبێت".

 

 
ئەنتۆنی فاوشی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشیەکانی هەناسەو گەدە، بە رادیۆی ( بی بی سی ) بەریتانی راگەیاندووە" ئەستەمە بڵاوکردنەوەی ڤاکسینەکە و سوود لێوەرگرتنی بەشێوەیەکی بەرفراوان لە پێش ساڵی ٢٠٢١ لەبەردەست بێت".

 


فاوتشی دەشڵێت "کاتێک باس دەکەین کە بەشێوەیەکی فراوان بەسەر هاوڵاتیانیدا دابەشدەکرێت، دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگرین کە چارەکی دووەم و سێهەمی ساڵی ئایندەدا ئەو کارە ئەنجام دەدرێت".
   


ژمارەیەک لە کۆمپانیای وڵاتە جیاجیاکان لەژێر سەرپەرشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کێبەرکێیانە لەسەر کێ ڤاکیسنەکە بە کوالیتی باش و بە زووترین کار بەرهەمبهێنێت.

 


PM:06:52:25/10/2020