تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاکبوونەوە لە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا زیاترە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٥٥٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٥٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ١٤٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٥١ هەزار و ٧٠٧ كەس و لەوانە ١٠ هەزارو ٦٢٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٣٨١ هەزارو ٣٤٩ كەسیان چاكبونەتەوە، ٥٩ هەزارو ٧٣٥ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٤٠٠ توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

PM:08:02:25/10/2020