بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان بەمەبەستى رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ ماوەى ١٠ رۆژ قەدەغەکردنى هاتووچۆى راگەیاند.
لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كە بەواژۆی بێریڤان خالید و عبدالمهباش، هاوسەرۆكانی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاوكردۆتەوە و کۆپییەکی دەست (سپی) کەوتووە تێیدا هاتووە" بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە بەیانی ڕۆژی هەینییەوە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ نیمچە قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی ناوچەكانی ژێر ئیدارەی خۆسەر پەیڕەو دەكرێت و تاوەكو ٨ی ١١ی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت".
لە نوسراوەکەدا خۆسەری ڕۆژئاوا ئاشكراشی كردووە، كە سەرجەم مزگەوتەكان و شوێنی پەرستشەكان دادەخرێن جگە لە (نوێژی هەینی) و هەروەها كۆبوونەوەی ئاهەنگ و پرسە و كۆڕ و كۆنگرەبەستن قەدەغە.
دەقى بڕیارەکانى خۆسەری ڕۆژئاوا: