نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە
لیرەی تورکی دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٨ ی تشرینی یەکەم لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە، هەرچی لیرەی تورکیە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ٤٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٢ هەزار و ٣٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ١٥٠ دینار، دوێنی بە ١٥ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٦٥٠ دینار.



AM:10:44:28/10/2020