نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی ١٠ ی ئەمساڵ

تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دیار نییە، وەزارەتی داراییش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لێبرینی مووچە كەم دەكرێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند" لە ئێستادا تەنها موچەی سێ وەزارەت ئامادەیە و حکومەت سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتەکانییەتی بۆ دابەشکردنی موچە".

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی" ئەگەر هەیە لێبڕینی موچەی ئەم مانگە ١٠% یان کەمتر بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی داهاتی بەردەم حکومەت روون نییە، بۆیە بڕیاری کۆتایی نەدراوە".

 

حكومەتی هەرێم تەنها چوار مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی دابەشكردووە، دوو مووچەی مانگەكانی ٢ و ٣ی بە لێبڕینی ٢١% دابەشكرد، هەروەها مووچەی مانگی ٩ی بە لێبڕینی ١٨% دابەشكرد.



PM:01:10:28/10/2020