بەهۆی کۆرۆناوە حکومەتی تونس حاڵەتی نائاسایی راگەیاند



لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا حکومەتی تونس حاڵەتی نا ئاسایی راگەیاند.


نساف عەلیە، وتەبێژی حکومەتی تونس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان بەرەو ( مەترسیدارتر) دەڕوات و تیمەکانی تەندروستیش بەتەواوی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بەمەبەستی رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی پەتاکە.


وتەبێژەکەی حکومەت ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" لەئێستادا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە تونس ٥٥  هەزار کەسی تێپەڕاندوە و هەزار و ١٥٠ تووشبوش گیانیان لەدەستداوە.
نساف عەلیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە" بەگوێرەی راپۆرتە تەندروستییەکانیش پێشبینی بەرزبونەوەی زیاتری ژمارەکان دەکرێت لە چەند و رۆژی مانگی داهاتودا".
 


PM:08:05:28/10/2020