شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەشی پێشبینیەکانی كهشناسێكی دیاری عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ لە سەرەتای مانگی داهاتوو ڕوو لە هەرێم دەکات.
واسیق سەلامى كهشناسی ناسراوی عێراقی له پۆستێكدا له پهیجی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك پێشبینی دهكات، کە لەسەرەتاى مانگى داهاتوودا شەپۆلێکی بەخوڕی باران بارین دەستپێدەکات و بارانبارینەکەش بۆ ماوەیەک بەردەوامى دەبێت.
هاوکات واسیق سەلامی ئاماژە بەوەش دەکات، بەگوێرەى پێشبینى دەزگا تایبەتمەندەکانى ئەمەریکا، باس لە هاتنى دوو ناوچەى پەستان نزم کراوە کە یەکەمیان لەیەکى مانگى تشرینى دووەمى داهاتووەوە دەستپێدەکات و دووەمیشیان ڕاستەوخۆ لە ٧ى هەمان مانگدا دەستپێدەکات.
هەروەها ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، له رۆژی ٢ و ٣ و ٧ و ٨ و ٩ و ١٨ و ١٩ی مانگی داهاتوو، باران له پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان دهبارێت.
PM:06:20:29/10/2020