ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ستوه‌ته‌وه به په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رزكردنەوە.
عه‌بدولهادی سه‌عداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق بەمیدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە "باری دارایی وڵات زۆر نادیاره، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ره‌تیكردوه‌ته‌وه، هیچ زانیاریه‌كمان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئابوری پێنادات، ئه‌و ماوه‌یه‌شی دیاریكراوه بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای كورتهێنانی دارایی په‌یوه‌سته به ره‌زامه‌ندی حكومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری تێدا بكات و به‌شێك له‌بڕگه و مادده‌كانی بگۆڕێت، به‌جۆرێك بڕی قه‌رزكردنه‌كه كه‌م بكاته‌وه".
هەروەها دەڵێت" ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دابه‌شكردن یان خه‌رجیه‌كانه‌وه نیه، به‌ڵكو ئه‌رك و كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌تن، بۆیه ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی یاسای كورتهێنان تێپه‌ڕێت، موچه دابین بكه‌ن، به‌ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی ١٦ ترلیۆن دینار داهاتی هه‌بووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی دارایی ئەوەش دەخاتەڕوو "وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌تیده‌كاته‌وه زانیاریمان پێبدات یان داتای داراییمان بۆ بخاته‌ڕو، بۆیه دۆسیه‌ی دارایی وڵات ته‌مومژێكی زۆری پێوه دیاره، ناشكرێت حكومه‌ت سوربێت له‌سه‌ر مه‌رجه‌كه‌ی بۆ دابه‌شكردنی موچه كه په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای كورتهێنانی داراییه كه له‌میدیاكاندا به یاسای قه‌رز ناسراوه".