یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپاده‌ى نوێی ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31/10/2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 7/11/2020 كۆبوونه‌وه‌ى و تیروپشكى خولى پله‌یه‌كى فوتساڵى كچانى كوردستان، له كاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاره‌زووى به‌شدارییكردنى هه‌یه، ده‌توانێت له كاتى دیارییكراو له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بێت.
2- هیچ یاریزانێك و راهێنه‌رێكى فوتساڵى كوردستان ناتوانێت به‌شدارى له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق و، هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى كچانى عێراق بكات، تاكو ره‌زامه‌ندى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى نه‌بێت.
3- تاقیكردنه‌وه‌ى جه‌سته‌یی و تیۆرى ناوبژیوانانى كوردستان له رێكه‌وتى (17 و 18 و 19) ـى مانگى 11 ـى 2020 ئه‌نجام ده‌درێت.
4- هه‌ردوو یانه‌ى (خانه‌قین و گاره) ده‌توانن به‌شدارى له خولى پله‌یه‌كى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2021 بكه‌ن.
تێبینى: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و تیروپشكى خولى پله‌یه‌كى كوردستان بۆ وه‌زرى 2020/2021 ئه‌نجامدرا، ژماره‌ى یانه‌كان (12) یانه‌یه و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون، خوله‌كه له 30/11/2020 ده‌ستپێده‌كات، رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو به وردى باس له چۆنیه‌تى و به‌رێوه‌چوونى شێوازى خوله‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
PM:06:37:31/10/2020