وەزیری ناوخۆی تورکیا تووشی کۆررۆنا دەبێت

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو لە ئەکاونتی  خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، ئاشکرایی دەکات رۆژی شەممە 31-10 ئەنجامی پشکنینی خۆی و خانەوادەکەی پۆزەتیف دەرچووە.


سولەیمان سۆیلو نووسیوویشیەتی، لە ئەنجامی پشکنینەکەدا دەرکەوتووە خۆی و هاوسەرەکەی و کچەکەی تووشی پەتاکە بوون.


ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێنراون و لەژێر چاودێری پزیشکدان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

 
سۆلیو کە وەزیری ناوخۆیە یەکێکە لە بەرپرسە تودنڕەوەکانی نێو حکومەتەکەی ئۆردوغان بەرامبەر کورد.

 


AM:09:06:01/11/2020