هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی بواری نواندنی کورد حەسەن دڵسۆز دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

 

له‌و باره‌وه‌ نیاز نوری، سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگه‌یاندووه‌" دڵگرانین بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند حەسەن دڵسۆز، بەناوی ئەنجومەنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە ھونەرمەندان و خانەوادەیان دەکەین، رۆحی شاد بێت و ئارامی بۆ ھەموو لایەک".

 

ھونەرمەند حەسەن دڵسۆز لە ساڵانی شەستەکانەوە وەک ئەکتەرێکی سەرکەوتوو لە بواری کاری نواندندا لە چەندین کاری شانۆیی و دراما و فیلمدا بەشداریی کردووە، وەک ئەندام و ھاوکار و ھونەرمەندێکی دڵسۆزی ناوەندی GAV KURD ART بەشداریی چەندین بەرھەمی کردووە ، لەوانە زنجیرە دراماکانی  « نامەکانی ئەشرەف - ڕەیحانە - دوا بڕیاری یاقوب » و ھەروەھا لەفیلمی « بازاڕی کۆنەفرۆشان » دا ڕۆڵی بینیوە. 



AM:10:12:02/11/2020