تەندروستی سلێمانی دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی سێ تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، ئەمڕۆ، ٢٦ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون. 

ئەوەش ئاشکراکراوە، تائێستا ٢١١ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٨٤ کەسیش لە ژێر ئۆکسجیندایە.
 
هاوکات ئەمڕۆ ٢٠ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

AM:12:02:03/11/2020