بەهۆی کۆرۆنا و تێکچوونی باری تەندروستی
فرسەت سۆفی دەگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند " بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرەوە ئەمشەو سەفەری دەرەوەی وڵاتی کرد".

 
لە نووسینێکدا د.علی رەشید خۆشناو، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر نووسیوویەتی " ئەنجومەمی پارێزگای هەولێر غەمبارە بە ناجێگیری تەندروستی برای ئازیزمان فرسەت صۆفی پارێزگاری هەولێر بەهۆی ئەو پەتا نگریسەوە و ئەمشەو بەمەبەستی چارەسەری سەفەری دەرەوەی وڵاتی کرد".

 
هەروەها هاتووە "بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە یەزدان داواکارین شفای پارێزگاری هەولێر دکتۆر فرسەت سۆفی بدەیت امین یارب العالمین".

 
ماوەی نزیکە مانگێکە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر تووشی کۆرۆنا بووەو چاکنەبۆتەوە، کارەکانی پارێزگاریش لەلایەن جێگرەکەیەوە بەڕێوەدەبرێت.




AM:10:12:03/11/2020