وتەبێژی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت" چاوه‌ڕێی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز".
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پەیامێکیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تویتەر نوسیویه‌تی، له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، مسته‌فا كازمی، وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپارد كه به‌په‌له چاره‌سه‌ری پێدانی موچه‌ی خانه‌نشینان بكه‌ن.
ڕاشیگەیاند" دابه‌شكردنی كۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، په‌یوه‌سته به په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز و پڕكردنه‌وه‌ی بڕی كورتهێنان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه".