نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت" د.فرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە".
ئهمڕۆ سێ شهممه نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیهكی دهست (سپی) كهوتوه ڕایگهیاندووە" دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، بەهۆی تووش بوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ناجێگیری دۆخی تەندروستی، د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لێرەو لەوێ چەند پەیجێكی چەواشەكار و كەسانێكی نابەرپرس و بێئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاو دەكەنەوە".
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماژهی بهوهش كردوه، وێڕای ڕەتكردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوكراوەتەوە، هاووڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بەگشتی دڵنییا دەكەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە و تەندروستیی جێگیرە.
له ڕونكردنهوهكهدا ئهوهش خراوهتهروو، هەموو ئەو زانیاری و هەواڵانەی لەبارەی تەندروستی بەڕێزیانەوە لێرەو لەوێ دەگوترێ دوورە لەڕاستی و جگە لەبڵاوكردنەوەی چەواشەكاری و شێواندنی ڕاستییەكان، شتێكی دیكە نییە.