کەسایەتیەکی ئاینی راپەڕین بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا



ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، عه‌لائه‌دین سلێمان كه‌سایه‌تی ئاینی و پێشنوێز و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌یلانی له‌ سه‌نگه‌سه‌ر بە کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.


عەلئەدین سلێمان زیاتر لە دوو هەفتەیە تووشی کۆرۆنا بووەو بەهۆی سەختی تووشبوونەکەیەوە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد. 

 
لە نوێترین  ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تا ئێستا ٧٩ هه‌زار و ٤٥١ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، ٥٠ هه‌زار و ٢٩٤ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، دوو هه‌زار و ٥٣٢ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 


PM:02:05:04/11/2020