سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قوڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنوری پارێزگای دهۆک كه تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ن، جەختیش دەکەنەوە ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان".
ئەوەش هاتووە" وەک هەمیشە دوپاتی دەکەینەوە كه پێویستە په‌كه‌كه ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستوريى هەرێمى كوردستان و حکومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دور بخاته‌وه".
ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه:
هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵاییی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک كه تیایدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسیداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ین. ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.
لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندین قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه و كه‌س تیایدا براوه نییه.
وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە كه پێویستە په‌كه‌كه ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هەرێمى كوردستان و حکوومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه.
سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌وسوكارى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید (هێرش جەوهەر محه‌مه‌د) ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکانمان دەخوازین، داواکارین هەموو كێشه‌كان بە دانایى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخه‌كه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
4/11/2020