لە عێراق زیاتر لە سێ هەزار تووشبوی كۆرۆنا چاكبوونەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٥٦٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٦٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٩٣ هەزار و ١٣٩ كەس و لەوانە ١١ هەزارو ٢٤٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٩٣ هەزارو ١٣٩ كەسیان چاكبونەتەوە، ٥٨ هەزارو ٦٢٩ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٣٩٥ توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

PM:08:02:06/11/2020