مەرجەكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ حاجیانی كوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جه‌وه بڕیاریدا و رایگه‌یاند، هاوڵاتیان ده‌توانن فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێ بگه‌یه‌نن، به‌ڵام به‌مه‌رجێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان نه‌بێت.
د. خالیس قادر، وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ هاوڵاتیان ده‌توانن فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌رجێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان نه‌بێت.
وتیشی: "له‌رێگه‌ی دانانی چه‌ندین تیمی پزیشكی و پێدانی كارتی ته‌ندروستی بۆ دڵنیا بوون له‌باری ته‌ندروستیان ده‌كرێت و ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات".
دوای بڵاو بوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كۆرۆنا له وڵاتی سعودیا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵاوه گه‌شتی عومره‌ی بۆماوه‌یه‌كی كاتی راگرت.
PM:02:41:05/06/2014