نوێترین زانیاری باری تەندروستی فرەسەت سۆفی

لەلایەن بەرپرسێکی پارتیەوە نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی پارێزگاری هەولێر، د. فرسەت سۆفیەوە ئاشکرا دەکرێت.

 

 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دووی پارتی بڵاویكردووەتەوە،" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کاك (زاھیر)ی برای کاك د. فرسەت سۆفی کە لە ئێستادا یاوەریەتی ، خۆشبەختانە دڵنیای کردمەوە کە تەندروستی د. فرسەت زۆر بەرەو باشییە و ڕای دکتۆرەکانیش لەوبارەیەوە  دڵخۆشکەرن" .

 


جێگەی باسە، رۆژی 19-10-2020، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێری توشبوونی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و لەبەر خراپی باری تەندروستی گواسترایەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

 


AM:10:05:07/11/2020