سلێمانی.. گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژ بەشەڕی براکوژی بەڕێوەچوو

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژ بەشەڕی براکوژی لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

 

دەستەی دەستپێشخەری کۆنفرانسی نیشتیمانی کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی گردبوونەوەو ڕایانگەیاند" دەستپێکردنی شەڕ ئاسانەو بە هەموو کەسێک دەکرێت، بەڵام دانبەخۆداگرتن و چارەسەرکردنی کێشەو گرفت و ئاڵۆزییەکان دانایی و ژیریی سەرکردەیی دڵسۆزو کاریزمایی مێژووی دەوێت".

 

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان پارتی و پەکەکە لە ئێستادا چارەنووسی گەلەکەمان بەرەو بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات ئەگەری هەیە پریشکی گڕەکەی حزب و لایەنی سیاسی دیکە بگرێتەوە و بپەڕێتەوە بۆ پاچەکانی تری کوردستان". 




PM:05:10:07/11/2020