ژنێک دەبێتە وەزیری بەرگری
بایدن کێ لە پۆستەکاندا دادەنێت؟

ماڵپەڕی "  پۆلیتیکۆ " لە راپۆرتێکدا ئاماژە بۆ دەکات کە دیموکراسییەکان پێشبینی دەکەن لە مێژووی ئەمەریکادا بۆ یەکەمجارە حکومەتێکی بەو چەشنەی حکومەتەکەی بایدن فرەچەشن بێت و خەڵکی جیاجیا لە مێژووی ئەمەریکادا لە خۆ بگرێت.

 
بەپێی راپۆرتی ئەو ماڵپەڕە بەناوبانگە، پێشبینی دەکرێت، میشیل فلورنوی ببێت بە یەکەم ژن کە وەزیری بەرگری وەربگرێت. ئەم ژنە پێشتر یاریدەدەری وەزیری بەرگری بوو بۆ کاروباری سیاسی لەسەردەمی ئۆبامادا. هەروەها باس لە سیناتۆر تامی داکوورس دەکرێت بۆ وەرگرتنی هەمان پۆست، سەربازێکی کۆنە قاچێکی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لەجەنگی عێراق لە دەستداوە. ناوی سیناتۆر جاک ریدیش دێت کە سیناتۆرێکی گەورەی دیموکراسی لیژنەی هێزە چەکدارەکانە.

 
هەرچی وەزارەتی دەرەوەیە، سۆزان رایس راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بوو لە سەردەمی ئۆباما زۆرترین چەنسی ئەو پۆستەی هەیە. هەروەها چەند کاندیدێکی تر بۆ ئەو پۆستە ناویان دێت، لەوانە ویلیام بورنس پێشتر لە ئیدارەی ئۆبامادا پۆستی بریکاری وەزیری دەرەوەی هەبوو، سیناتۆرران کریس کونس و کریس مۆرفیش ناویان بۆ ئەو پۆستە دێت.

 
دانانی وەزیری خەزێنە ( دارایی ) بۆ بایدن هەستیارترین پۆستە، لەبەرئەوەی ئەو دەیەوێت لەچەند مانگی یەکەمدا سەرۆکایەتی بنەبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، ئەمە پرسە گرنگەش پەیوەندی بە ئابوریەوە هەیە. گۆڤاری " پیلیتیکۆ " ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری سیستەمی فیدراڵی، لایل براند پاڵیوراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنگە.
 

هەروەها ناوی ئەلیزابیست وارن سیناتۆری پێشکەوتووخواز، ئەمە جگە لە جێگری سەرۆکی سیستەمی فیدراڵی پێشوو رۆجەر فیرگسون و، بەرهەمهێنەریش میلودی هوبسون.

 
 بۆ وەزارەتی داد، داگ جونز کە بەم دواییە لە ئەنجومەنی پیران پۆستەکەی لەدەستدا، پاڵێوراوە بۆ وەزاررەتی داد، لەبەرئەوەی بەناوبانگە لە بواری داکۆکی کردن لەمافی مرۆڤ و مافە مەدەنییەکان و، دۆستی نزیکی بایدنە. 

 
پۆستی وەزارەتی ئەمنی ناوخۆ، پێشبینی دەکرێت ئەلیخاندرۆ مایورکاس لەسەردەمی ئۆبامادا بریکاری وەزیر بووە لەو پۆستەدا.

 


AM:08:58:08/11/2020