هێرش سەلیم: هۆکاری هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا خۆپارێزی پەیڕەو ناکرێت

جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئامارەكانی توشبوون لە عیراق و هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی لە هەڵكشاندایە". 

 

دکتۆر هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلیمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" لەئێستادا شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا سەرتاسەری هەموو جیهانی گرتۆتەوە، بەهۆی ئەوەی بارودۆخەکە لەڕوی خۆپارێزیەوە شل کرابوو، هەروەها لەڕوی هاتنی سەرماو پایز و زستانیش بەرێوەیە، وەرزی پەتا وەرزیەکانە، بۆیە باردۆخی کۆرۆنا لەتەشەنە سەندندایە".

دکتۆر هێرش دەشڵێت" هۆکاری هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوون ئەوەیە خۆپارێزیەکە وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت و کۆڕ و کۆبنەوە و تێکەڵبوونێکی زۆریش لەناو هاوڵاتیاندا هەیە".

هێرش سەلیم ئاماژەی بەوەدا کە، لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەو شوێنانەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەن ڕێوشوێنی تووندیان نەگرتۆتەبەر. 



PM:03:00:08/11/2020