تەندروستی جیهانی: لە ٦ وڵاتی ئەوروپی گیانداری مەنکیان دەستنیشانکردووە کە تووشی کۆرۆنا بوون

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت کە شەش وڵات لە نێویاندا " دانیمارک و ئەمەریکا" گیانداری مەنکی کێڵگەکانیان تووشی کۆرۆنا بوون". هەروەها چەندان وڵاتی وەک ئیتالیا و هۆڵندا و ئیسپانیا و سوید کفی – ٢ کە ناسراوە بەسارس تیایدا بڵاوبۆتەوە. 


پشێتریش دانیمارک رایگەیاند، بڕیاری دابوو هەموو ئەو گیاندارانەی مەنک کە لەبەر فەروەکانی پەروەردە دەکرێت، لەناو بەرێت، چونکە مەترسی هەیە ڤایرسەکە شیوەی خۆی بگۆڕێت و بەمەش کاریگەری ئەو ڤاکیسنە ناهێڵێت کە بۆ بەرگرتن لە کۆرۆنا لە ئایندەدا بەکاردەهێنرێت.

 


ژمارەی گیاندارەکانیش لەو وڵاتە کە دەبێت لەناوببرێن ١٥ تا ١٧ ملیۆن گیاندارە.

 



بەریتانیا ڕێگای لەو هاوڵاتیە دانیمارکیانە گرت کە لە وڵاتەکەی نیشتەجێن، وەک هەنگاوێکی خۆ پارێزی.

 


زاناکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە خۆ گۆڕینی ئەو ڤایرۆسانە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا مەترسیدار نین.

 


رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای توێژینەوەی زیاتر لەسەر کاریگەی کۆرۆنا دەکات لەناو  ئەو گیاندارانەدا.

 


AM:01:13:09/11/2020