سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" لەگەڵ پەرلەمان هەماهەنگی دەکەن بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە داراییەکان بۆ دابەشکردنی موچە".
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی کە بە زمانی کوردی بڵاوی کردوەتەوە ئاماژەى بەوەکردووە، هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی. بەڵام لێكگەیشتن هەیە لەنێوان حكومەت و دارایی پەرلەمان كە هۆكارەكە كەڵەكەبوونی هەڵەكانە و لەپلانی (وەرەقەی سپی) چارەسەرمان بۆ داناوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاندووە" چاوەڕێی هاوكاری پەرلەمانم بۆ پەسەندكردنی رێكارە داراییەكان بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی موچە و بونیادنانی وڵاتەكەمان بكەین".
ئه‌و وتانه‌ی كازمی له‌كاتێكدایه، ئەمڕۆ محاسن حه‌مدون ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند" لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و وه‌زیری پلاندانان كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتو یاسای قه‌رزكردن ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت".
ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتیشی" له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پرۆژیاسای قه‌رز، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌كرێت".