بەرزترین حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٥٣ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠ هه‌زار و ٤٥٣ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٥٣ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٧٠٣ هه‌زارو ٢٨٨ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣٩ هه‌زار و ٢٠٢ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات لەو ژمارەیەش ٥٣٠ هەزار و ٦٩٤ كەس چاكبوونەتەوە". 
 

PM:02:51:10/11/2020