کەشناسی: ئەمشەو درەنگانی شەو باران و هەورە برووسکە دەبێت

کەشناسی بەمشەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێشبینی دەکات درەنگانی ئەمشەو هەورە برووسکە رووبدات و باران ببارێت.

 
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " پێشبینی دەکرێ ئەم شەو ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران هەورە تریشقەیەکی کەم لەکاتەکانی درەنگانی شەو و بەرەبەیان لەگەڵ دروست بوونی تەمێکی سووک لە هەندێک ناوچە(تەمۆکە)".

 
هەروەه رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەوکانی هەرێمی بڵاوکردۆتەوە کە بەم شێوەیەیە:

 
هەولێر 3.9 ملم
سلێمانی 9.0 ملم
پیرمام 2.2 ملم
شەمامک 3.3 ملم
خەبات 2.8 ملم
سۆران 1.8 ملم
هەڵشۆ 7.0 ملم
حاجی ئۆمەران 4.2 ملم
دوکان 1.2 ملم
دەربەندیخان 1.0 ملم
بازیان 1.6 ملم
بارزان 1.2 ملم
پێنجوێن 2.6 ملم
قەڵادزە 7.0 ملم
سمێلان 3.8 ملم
مێرگەسۆر 7.8 ملم
چۆمان 5.2 ملم




PM:11:14:10/11/2020