شێخ خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە سەرۆك وەزیرانی بەحرەین لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە وڵاتی ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد.
دیوانی شاهانەی بەحرەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ چوارشەممە شازادە خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە سەرۆك وەزیرانی بەحرەین كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكرد، ناوبراو لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا و لە نەخۆشخانەی مایۆ كلینیك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆچی دواییكردووە.
شازاده خهلیفه بن سهلمان ئال خهلیفه له ساڵی ١٩٣٥ لهدایكبوه و له ساڵی ١٩٧١هوه پۆستی سهرۆك وهزیرانی بهحرهینی وهرگرتوه.