ترامپ لە ولایەتێکی تر لە بایدنی بردەوە

سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا، ترامپ لە ولایەتی ئالاسکا کە ٣ کورسی نوێنەرایەتی هەیە لە جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژرێدراوی ئەمەریکای بردەوە.

 
هەرچەندە بەگوێرەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، جوبایدن بە سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردراوەو بەربەستی ٢٧٠ دەنگی بە زیادەوە تێپەڕاندووە، بەڵام تا ئێستا دەنگی چەند ولایەتێک یەکلایی نەکراوەتەوە، ئەمڕۆ ئەلاکسا بەقازانجی ترامپ شکایەوە.


هەروەها سکرتێری ولایەتی جۆرجیا براد رافینسبرجیر رایگەیاند کە سەرجەم دەنگەکانی ئەو ولایەتە سەرلەنوێ جیادەکرێتەوە.


بایدن ئەو دەمەی دەنگەکانی ولایەتی بەنسالفانیای بردەوەو بەربەستی ٢٧٠ دەنگی کۆی ولایەتەکانی ئەمەریکای تێپەڕاند، میدیاکان و رای گشتی ئەمەریکا سەرکەوتنی ئەو کاندیدە دیموکراسییەیان بۆ سەرۆکی ١٦ هەمینی وڵاتەکەیان راگەیاند.

 


PM:09:58:11/11/2020